بەردەوامی بێسەروشوێن کردنی سەتار کیانی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریKMMK، پاش تێپەڕینی دە ڕۆژ بەسەر دەستبەسەری هاوڵاتی سەتار کیانی خەڵکی گوندی تازاوی سۆفیبلە سەربە مەریوان تا ئێستە ڕێژیمی ئێران هیچ زانیارییەکی لە چارەنووسی ئەم هاوڵاتییەی بۆ بنەماڵەکەی نەدرکاندووە.

شیاوی باسە کە، سەتار کیانی شەممە ٨ی گوڵانی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە و بەدواداچوونی بنەماڵەو کۆمەڵگای مەدەنی کوردستان تا ئێستە هیچ زانیارییەکیان لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئە
هاوڵاتییە بێ ئاکام ماوەتەوە و هیچ دامەزراوەیەکی ئەمینی و قەزایی وڵامدەر نەبوون.

شیاوی باسە کە لەگەڵ دامرکاندنەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی ئەم دواییانە، ڕێژیمی ئێرا. بە تێروانینی ئەوەی کوردستان سەرچاوەی ئەم ڕاپەڕینەیە، سەرکوتی هۆڤانەی وەکوو سەرەکیترین پلانئ دژ بە گەلی ستەملێکراوی کوردستانی نرخاندووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *