خۆکوژی گەنجێکی كورد لەسەلاسی باوەجانی

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی یەکشەممۆ ۱۶ خەزەڵوەری ۹۵ی هەتاوی یەکێک لە گەنجەکانی گوندی (ئەزگڵە) سەربە سەلاسی باوەجانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو کەسە ناوی «مەحموودی سەحابی» یە کەلەڕێی هەڵواسینەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

جێگەی باسە بێکاری وهەژاری و بێ هیوایی وای کردووە کە مردن وخۆکوژی کە بەلای هەموو گیانلەبەرێکەوە وەکوو مەترسیداردن دیاردە دێتە هەژمار وتەنانەت لە سەردەمی پیری وبەساڵاچوونیشدا هۆگری بەژیان هەر ڕووی لەهەڵکشانە، بەڵام مەخابن بەپێی ئەو سیاسەتانەی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە پێڕەو دەکرێتن، وای کردووە کە خۆکوشتن بووە بەخولیایەک وئاسان ڕێگەیە بۆئەوەی بتوانن خۆیان لەبێکاری وهەژاری وجیاوازی چینایەتی و ڕەگەزی دەرباز بکەن.

پارێزگای کرماشان لە بێکارترین پارێزگاکانی ئێران دێتە ئەژمار ئەویش تەنانەت بەپێی ئامارە کانی خودی کۆماری ئیسلامی ئێران.

پارێزگای کرماشان پوتانسییەلی ئەوەی هەیە دوئەوەندەی حەشیمەتی خۆی بە باشترین شێوە بەخێو بکات چونکوو ناوچەیەکی بەرینی کشت وکاڵی هەیە وەکوو دەشتی مایدەشت هەروەها سەرچاوی پتڕۆڵ و پاڵاوگە وکانگای بەردی وبەدەیان نموونەی دیکە بەڵام لە نوێترین ڕاپۆڕتی ناوەندی ئاماری ئێران؛ ئاستی بێکاری ۱۹٫۲ لە سەت واتە بەبێکار ترین پارێزگا ناوی دەرکردووە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان