کوژرانی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی هێمن ئەحمەدی ٤٥ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی کارێزە سەربە شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری بسام کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە حکوومییەکان بەبێ ئاگادراکردنەوەی پێشوەختە و لە مەودای نێزیکەوە ڕاستەوخۆ تەقەیان لەم کۆڵبەرە کردووە.

شیاوی باسە، ناوبراو فیشەکی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم بەر سکی کەوتووە و تەرمی ڕەوانە نەخۆشخانەی شەفا لە شاری سەقز کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *