بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان حکوومەتی ئیسلامی ئێران بەپاساوی نەبوونی سوودی ئابووری بڕیار وایە بەسنوورە ئابوورییەکانی دا بچێتەوە وبەشێکیان دابخات، کە ژمارەیەکیان دەکەونە نێوان باشوور وڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە لە ناوبەری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ۱۲ دەروازەی سنووری نافەرمی هەیە، کەژیانی هەزاران کاسبکار وکۆڵبەری کورد دابین دەکەن و بەداخستنی هەرسنوورێکیش سەتان کاسبکار بێ کاردەبن وەیلان ودەستەوەستان دەمێننەوە.
لەنێوان ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان دوازدە سنووری کۆڵبەری بوونی هەیە وحکوومەتی ئێران کارتی کارکردنی بەنێزیکەی
۱۰۰ هەزار کۆڵبەر داوە، لەئەگەری داخرانی هەریەک لەوسنوورانە بەهەزاران کەس بێکار دەمێننەوە، کەقەیران وهەژاری چەند قات دەبێتەوە.
کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەوڵی ئەوەدابووە کە هەموو ناوەندە بازرگانی وسەرچاوە داهاتییەکان بهاوێتە دەست تاقم وگرووپی سەربەخۆی وبتوانێ بەئامانجی نیاز ڕەشی دژبە خەڵکی هەژار وچەوساوە دەکاریان بگرێ وشادەماری ژیانی خەڵک لەدەستی خۆی دابێت وپاش ئەوەی ئەو ناوەندانەی گرتە دەست تاقم وگرووپە دەستنیشان کراوەکانی خۆی پێی پێ دەگەیەنێ وهەژارو بێ کارەکانیش باشتر دەکەونە بن سیاسەتە دژە مرۆییەکانی خۆیەوە وتەنانەت دەتوانێ بۆ شەڕ کروونی ئەو سنوورەکانی بەکاریان بێنێ وتەنانەت زۆر کەس لەهەژار وبل داهاتەکانی بە پێدانی پارەی گونجاو ناردووە بۆشەڕ وئاژاوە نانەوە لەوڵاتی سووریا.
كۆمهلهی مافی مرۆڤی كوردستان