بە پێی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە لە سەرتای ئەم حەوتوەدا لە گەورەدێی «ڕاژان» سەر بە ناوچەی سیلوانا لە پارێزگای ورمێ هاووڵاتیک بە ناوی پژمان خەشمانپور کوڕی لوقمان بە «تاپڕ» هەوڵی خۆکوژی خۆی دەدات و گیانی لە دەست دەدات.
دەگوترێت خوشکی پژمان لە پەنجەرەی ژورەکەوە ویستویەتی بەهانای براکەیەوە بچێ کە ئەویش شادەماری دەستی بەهۆی شکانی شیشەوە دەبڕێت.
شایانی باسە هەر لە ماوەی پێشوشدا لە ناوچەی سەقز لاوێکی تر بە تاپڕ دەستی دایە خۆکوژی و ئەمە دوویەم ڕاپۆرتە لەو ماوەکورتەدا بەهۆی بەکار هێنانی تاپڕەوە هەوڵی خۆکوژیەکان پەرەی سەندوە وبوە بە دیاردەیەکی نوێ.
جێگای سەرنجە کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا جگە لە نانەوەی فەوزاێکی بێکاری و بێ داهاتی بۆ کۆمەڵگا، ئاراستەکردنی چینە بێ داهاتەکان بەرەو نائومێدی و خۆکوژی و ئازاد کردنی چەک دەتوانێ بەڵگەیکی باش بێت بۆ پەرەسەندنی خۆکوژیەکان و گەورە کردنەوەی کێشەکۆمەڵایەتییەکانی دەسکردی حکومەتی کۆماری ئیسلامی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان