دوو بەندکراو ، لە بەندیخانەی شاری قوروە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی سزای سێدارە گوازرانەوە بۆ ژۆری تاکە کەسی.
لە هەواڵەکەدا دەڵێت؛ سەرەتای ڕۆژی ڕابردوو یەک شەممە۱٦خەزەڵوەر دوو بەندکراو، سزا دراو بە لە سێدارەدان، لە زیندانی قوروە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گوازراینەوە بۆ ژووری تاکە کەسی ،بۆ ئەوەی سزای سێدارە بەڕێوەبەرن. و بنەماڵەی زیندانیان بۆ دوواین چاووپێکەوتن سەردانی بەندیخانەیان کرد و ئیزنی چاوپێکەوتنیان پێدرا.
ناسنامەی بەندکراوان بەم شێوەیە بابەک حەسەن زادە خەڵکی سەردەشت بە تومەتی پەیوەنی لە گەوو مادە هۆشبەرەکان و محەممەد ڕەسووڵ حەیدەری خەڵکی قوروە ک بە تاوانی قەتڵی دەست ئەنقەز ڕاگەیاندراوە.
بە پێی هەواڵەکە بابەک ٤ساڵ پێش. هەر دوو بەندکراو چەند ڕۆژ پێش لە بەندیخانەی هەمەدان دووای کۆتای هاتن بە کاتی سزای زیندانیان گوازیانەوە بۆ بەندیخانەی قوروە و محەممەد ڕەسووڵ ٤ساڵ و۸مانگ پێش دەستبەسەر کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان