میاندواو؛ دەستبەسەری و ڕاگواستنیی دوە هاوڵاتی بۆ زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ۲۹ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی حاجی شامات سەربە میاندواو بەناوەکانی ئومید قادرزادە ٢٨ ساڵ تەمەن و موحسین قادرڕەش ٣٠ساڵ تەمەن لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز ڕاگەیەنراوە.

شیاوی باسە کە ئومید قادرنەژاد و موحسین قادرڕەش پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو ڕاگوازران.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *