دەستبەسەرت کەماڵ لوتفی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، کەماڵ لوتفی باوکی ڕەزا لوتفی لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی خەڵکی شاری دێولان پاش بانگهێشتت بۆ دادسەرای ئینقلابی حکوومەت لە شاری قوروە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو پێشتریش لە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتت ڕێژیم لە سنە ڕاگوازرا و ١٣ی پووشپەڕی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شیاوی باسە، ڕەزا لوتفی ٢٠ ساڵ تەمەن لە ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ کوردی لەڕەوتی ناڕەزایی بەرانبەر بە کوشتنی حکوومەتت ژینا ئەمینی لە شاری دێولان بەتەقەی هێزە سەرکوتگەرەکانی هێزی تایبەتی ڕێژیم کوژرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵس، هیچ زانیارییەک لە هۆکاری بانگهێشت و دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *