چاوپێکەوتن لەگەڵ سەید نەسرەدین حەیدەری ڕێبەری کۆمەڵگای یارسان بەهێڵی سووری سیستەم(حکوومەتی کۆماری ئیسلامی )ڕاگەیاندرا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان چاوپێکەوتنی یوسف شاحسێنی جێگری سیاسی هەڵبژاردنەکانی پارێزگار وهەر وەها براکەیشی موحسێن شا حسێنی جێگری پەروەردەی ئیدارەی گشتی پەروەردە وفێرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوڕێ لەگەڵ ۵کەسی دیکە لەڕیفۆرم خوازان لەگەڵ نەسرەدین حەیدەری ڕێبەری کۆمەڵگای ئەهلی حەق(ئایینی یارسان) بەهێڵی سووری پێشەوایانی ئایینی(مراجع تقلید) سیستەم لەلایەن ئەنجوومەنی دەربازبوون لەجەغز(نجات ازحلقە)ڕاگەیاندراوە.

هەروەها ئەم چاوپێکەوتنەی بەسەرشۆڕییەکی بەگیان ودڵەوە شوپهێندراو باس کراوە ولەشوێنێکی دیکەیش هاتووە کە بیروبڕوای بەلاڕێدا چوو لە نێو ئەم تاقمە(پێڕەوانی ئایینی یارسان)تائاستێکە کەدەتوانی لەوان وەکوو هێڵی سوری پێشەوایانی ئایینی بێنیتە ئەژمار.

ئەنجوومەنی دەربازبوون لەجەغز لەلایەن فاتمە میرزائیان بەڕێوە دەچێ ولەئەنجوومەنەکانی نێزیک بە پێگەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دێتە ئەژمار.

پێڕەوانی ئایینی یارسان لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەشێوەی زارەکی (شیفایی) وەکوو کۆمەڵێک لەئیسلام وشیعە دەزانرێن، بەڵام لەیاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ئایینی یارسان بەفەرمی نەناسراوە.

پێڕەوانی ئایینی یارسان هیچ نوێنەرێکیان لەپەڕلەمان ولە پلەکانی بان وخواری بەڕێوەبەری دا نییە.مناڵانی ئایینی یارسان هاوکات لەگەڵ لەدایک بوونیاندا وبەرلەوەی تووشی تاوانێک ببن مەحکوومن بە بێبەری بوونی هەتاییان لەخزمەتگوزاری لەهەموو ئیدار وئۆرگان وڕێخراوە ودامەزراوەگەلی سەربە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.