دەستبەسەری ١٢هاوڵاتی لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانی عێراق

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، دووشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، ١٢هاوڵاتی لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن پارێزەرانی سنووری عێراق( حرس الحدود) لە هێڵی سنووری نەوسوو و بیارە دەستبەسەر کراون.

بەگوێرەی هەواڵەکە، پێنج هاوڵاتی بەناوەکانی ئاریان وەیسی، سەیوان ڕەحیمی، ئارام نازری، ئیسار( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) و قانع ڕۆستەمی ناوەکانیان ئاشکرا کراوە.

جێی سەرنجە کە، ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە ڕێکەوتنگەلێکی لە پێشدا دیاری کراو لە گەڵ دەوڵەتی عێراق بەمەبەستی گوشار لەسەر هاوڵاتیان کە بەبۆنەی هەژاری گەڵاڵەکراو ناچار بوون پیشەی ساختەی کۆڵبەری هەڵبژێرن لە کاتێکدا هەردوو وڵات لە ڕێڕەوە دیارەکانی قاچاخی جیهانی دێنەهەژمار بە شێوەی ئەشکەنجەو ڵێدان تەنانەت کوشتنی هاوڵاتیان بەبۆنەی کۆڵێکی چەندد کیلۆیی جەخت دەکەنەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *