بریندارکردنی دوو هاووڵاتی له کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە، ٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی جەمیل عەبدی خەڵکی جوانڕۆ و ئاروین حەقانی خەڵکی سەقز، له سنوورەکانی نەوسوو و هەنگەژاڵ-ی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووریی رژێمی ئێران، بریندار بوون.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، له مەڕ دۆخی تەندرووستی ئەم دوو هاووڵاتییه، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *