کەرەج؛ کوژرانی هاوڵاتییەکی کورد دوابەدوای هێرشی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، دوابەدوای تەقە لە ماشێنی تایبەتی هاوڵاتیان لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە کەرەج یەک لە دانیشتوانی ماشێنەکە بەناونیشانی سەهەند کارگەر ٢٥ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەحنە گیانی بەختکرد و کەسێکی دیکە بەناوی پەیمان( ناوی بنەماڵەیی نەزانراو) بەقورسی بریندار بووە.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە: کە هێزە ئینتزامییەکان بەگومانی ڕاگواستنی مادە هۆشبەرەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی ڕاوەستان و لەناکاو ماشێنەکەی لە ناحیەی شارۆچکەی حیکمەتی کەرەج دایەبەر دەسڕێژ کە هاوڵاتی سەهەند کارگەر فیشەک بەرسەری کەوت و گیانی بەختکرد و پەیمانیش سێ فیشەکی بەرکەوتووە کە لە بەشی پاراستنی تایبەت ڕاگیراوە.

شیاوی بادە کە ڕێژیمی ئیسلامی ئێران لە مانگی مانگی ڕابردوو هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی یوونس نەجەفی خەڵکی شاری کۆدەشت( یەکێک لە هەژارترین و پەڕاوێزخراوترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) یان بەم تورزە لە کەرەج کوشتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *