بۆکان؛ سەپاندنی سزای ١٨ مانگ زیندانی بەسەر زانیار فەتاحیان

‏ک.م.م.ک:

زانیار فەتاحیان تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی شاری بوکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری رژێمی ئێران لە شاری بوکان، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی ڕژیم و هاندانی خەڵک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی وڵات، بە ١٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا.

پێشتر ئەم هاووڵاتییه لە ٢٥ی خەزەڵوەری ئەمساڵدا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای ٤٠ ڕۆژ بە بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بۆ ماوەیەکی کاتی لە زیندان ئازادکرابوو.

خ.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *