برینداربوەنی دوو کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی سەید ئەنوەر هاشمی ٤٠ ساڵ تەمەن و ئەنوەر قەدەمئ ٤٢ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی دەرەپەمەیان سەربە شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووری هەنگەژاڵی بانە بەقورسی بریندار کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرانە لە کاتی کۆڵبەری دەکەونە بۆسەی هێزە سنوورییەکانە و بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە تەقەیان لێکرا.

شیاوی باسە، ئەم دوو کۆڵبەرە بەبۆنەی قورسی برینەکانیانەوو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *