وه‌قفی مافی مرۆڤی توركیا ڕایدەگەیەنێت “لەڕۆژی 16ی مانگی ئابه‌وە تا 25ی كانونی یەكەم له باکوری کوردستان 124 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون”. وه‌قفی مافی مرۆڤی توركیا لەسەر ڕەوشی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لە باكوری كوردستان، ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە، لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە كراوە “لەڕۆژی 16ی مانگی ئاب تا 25ی كانونی یەكەم، لە 17 ناوچەی 7 پارێزگای باكوری كوردستان, 56 جار بەفەرمی، قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنراوە”. لە ڕاگەیەندراوەكەشدا ئەوە هاتوە “لەو ماوەیەدا 124 هاوڵاتی مەدەنی كوژراون، بەپێی وتەی شایەتحاڵەكان, لەو ژمارە كوژراوە، 15 كەس لە ماڵی خۆیاندا‌و لە ئەنجامی تەقەی هێزە ئەمنییەكان و تۆپبارانكردنی سوپاوە كوژراون”. وه‌قفی مافی مرۆڤی تورکیا ناوی ئه‌و ناوچانه‌یشی ئاماژه‌پێداوه که قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له‌سه‌ره و نوسیویانه “له‌ناوچه‌کانی سوری ئامه‌د تا ئێستاس قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌رده‌وامه، له که‌ربۆران و نسێبینی سه‌ر به مێردینیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه، له جه‌زیره و سلۆپی سه‌ر به شڕنه‌خیش به‌هه‌مان شێوه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌ینراوه”. هه‌روه‌ها رایانگه‌یاندووه که “له دوو هه‌فته‌ی دوایدا 41 هاوڵاتی مه‌ده‌نی کوژراون که 7 یان منداڵ و 8 یان ژن بوون، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان ماوه‌دا 41 هاوڵاتی مه‌ده‌نیش بریندار بوون که 14 یان منداڵ و 8یان ژن بوون”.
- ک ن ک بانگەوازیەک ئاراستەی کوردستانیان دەکات
- ڕاگوێزی زیندانی سیاسی کورد لە ئەراک بۆ تەبەس