ورمێ؛ کردنەوەی دۆسیەی نوێ ڕێگرە لە ئازادی سوعدا خەدیرزادە لە زیندان

ک.م.م.ک:

سەرەڕای ئەوەی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن دیوانی باڵاوە حوکمی ١٠ساڵ و ٦ مانگ زیندانی سوعدا خەدیرزادە بەتۆمەتی بەشدارت لە کوشتنی خزر پیرۆتینی لە مۆرەکانی سپای پاسداران پووچەڵ کراوەتەوە بەڵام لەسەر داکۆکی ئەم دامەزراوە تیرۆریستییە پاش تێپەڕینی ٢ساڵ و ٤ مانگ و ٢٣ ڕۆژ لە زیندانی کرانی ئەم زیندانییە سیاسییە، دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە میاندواو دۆسیەیەکی نوێی دژی ناوبراو کردۆتەوە.
لە کاتێکدا هێزەکانی ئیتلاعاتیی سپا لە هەوڵی ئەوەدان بەتۆمەتی پڕوپووچی بەشداری لە کڕینی چەک درێژی بە زیندانی کردنی ئەم چالاکە سیاسییە بدەن کە حوکمی سەرەتایی بەشداری لە کوشتن پووچەڵ کراوەتەوە و هەنووکە تەنیا حوکمی ٢ساڵ و ڕۆژێک زیندان بەتۆمەتی یارمەتی لە ڕاکردن و دەرچوونی هاوسەرەکەی ڕێی تێدەچێت جێبەجێ بکرێت.

شیاوی باسە، ڕێخراوی ئیتلاعات دۆسیەی مەحکووم کرانی ٤ ساڵ زیندان سوعدا خودیرزادە بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی دژبەری دەسەڵات لە دادگای ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار کردووە بە گورزی گوشار بەسەر هێزی قەزاییدا.

جێی سەرنجە کە، پاش کوژرانی خزر پیرۆتینیا لە ١٣ی ڕەزبەری ٢٧٢٠ی کوردی، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە ٢٢ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و لە کاتێکدا سوعدا خەدیرزادە دووگیان بوو لە جێی هاوسەرەکەری دەستبەسەر و لە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠ی کوردی، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *