نۆسوود: لەدەستدانی یەکێک لە ئەندامانی جەستەی هاوڵاتییەک لەکاتی تەقینەوەی مین

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی محەممەد میرزایی خەڵکی گوندی بانەورە سەر بە شاری پاوە، یەکێک لە ئەندامانی جەستەی پەڕیوە و لەدەستیداوە.

شایەنی باسە ئەم هاووڵاتییە بەهۆی تەقینەوەی ئەو مینە چێندراوانەی کە لە شەڕی نێوان ڕژیمی بەعس و ڕێژیمی ئێران لە میحوەری سنووری نۆسوود بەجێماون، تووشی بڕینی پاژنەی چەپی پێی بووە و بۆ چارەسەر گوازراوەتەوە ناوەندی دەرمانی شاری پاوە.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەو مینانەی کە لە شەڕی نێوان ڕێژیمی ئێران و ڕژێمی بەعس بەجێماون ساڵانە دەبنە هۆی گیانلەدەستدان و پەڕین و لەدەستدانی ئەندامانی جەستەی هاووڵاتییان لە کوردستان، کە ڕێژیمی ئێران نەک هەر بڕیارێک بۆ پاککردنەوەی ئەو مینانە نادات، بەڵکو شایەتحاڵی چاندنی مینی نوێ لە هەرێمە سنوورییەکانداین، بەهۆی ژیانی کۆچەری و ڕەخساندنی هەلی کارێکی ساختەی وەکوو کۆڵبەری، لە ئەنجامی ئەو هەژارییە سیستماتیکییەی بەسەر میللەتی کورددا سەپێنراوە، ساڵانە کارەساتێکی زۆر لەم ناوچە سنوورییانە ڕوودەدات.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *