سلایدەرگرتن و زیندان

شاباد؛ هاوڵاتییەک دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

هەینی ١١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی شەهاب دارابی خەڵکی شاباد سەربە کرماشان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە لە لاپەڕەی تایبەتت خۆی لە پلەتفۆڕمی ئینستاگرام خەڵکی بانگهێشت بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنەکان کردبوو و بۆ شەرمەزارکردنی سیاسیی نوێنەرانی حکوومەتت ئەو شارە کلیپگەلێکی بڵاوکردبوویەوە کە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئەم هاوڵاتییە تەنیا نان هێنەری بنەماڵە و خاوەنی دایکێکی بە ساڵاچووە.

جێی سەرنجە کە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

Related posts

سەقز؛ دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران

درێژەی زەختی هێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکانی ئێران بۆسەر بنەماڵەی ساسان مێهرابی

کرماشان؛ بێ ئاگایی لە دۆخی هاووڵاتییەکی دەستبەسەر کراو

Bilal Enferadi

Leave a Comment