ئێعدام کردنی سێ بەندکراوی کورد لەورمێ و یەکی دیکە لە سەڵماس

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەوڕۆ چوارشەممۆ ۱۲ی خەزەڵوەری ۹٥ی هەتاوی سێ بەند کراوی کورد کەبە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان ودوێنێ گواسترابوونەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ورمێ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرا.

ناونیشانی زیندانی ئێعدام کراو (شوعەیب حاتەمی)، خەڵکی ورمێ و (دەروێش مونەزەمی گوڵکەنی) خەڵکی ورمێ و (فەرهاد مەنسووری) خەڵکی شاری سنە ڕاگەیەندرا.

هەروەها ڕۆژی سێ شەممۆ حوکمی ئێعدامی ئیرەج حاتەمی، خێزاندار وخەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەرکرا بوو لەزیندانی سەڵماس لەڕۆژهەڵاتی کوردستان جێبەجێ کرا.

جێگەی باسە دوێنێ ئەم زیندانییە کوردە بەهۆی کۆبوونەوەیان لەبەردەم درگای زیندان وتێهەڵچوونیان لەگەڵ هێزەکانی پارێزەری زیندان بە فەرمانی بەرپرسانی زیندان لەمافی دواین چاوپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان