ئیلام؛ مورتەزا نێعمەتی مامۆستای پێشووی زانکۆی ئەهواز لەلایەن هێز ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێکرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، لە ئاسانەی هەڵبژاردنە نمایشیەکانی پەڕلەمانی ڕێژیمی ئێران، گوشاری هێزە ئەمنییەکان لەسەر چالاکانی سیاسیی و مەدەنی ئیلام هەڵکشاوە و لەم چوارچێوەیەدا ئەم هێزانە بەناردنی کورتەنامە و پێوەندی تێلەفوونی هەڕەشەی نانەوەی دۆسیە دژی مورتەزا نێعمەتی چالاکی مەدەنی مامۆستای دەست لەکار کێشاوەی زانکۆی چەمرانی ئەهواز کردووە.

مورتەزا نێعمەتی مامۆستا و ئەندامی پێشووی لێژنەی زانستی زانکۆی چەمرانی ئەهواز کە پاش ڕووداوەکانی شۆڕشی ژینا ناچار کراوە دەست لەکار بکێشێتەوە، ماوەیەک بەرلە ئێستە لەناڕەزایی دژی دۆخی هەنووکەیی لەبەرانبەر کامێرا بەڵگەی دوکتۆراکەی دڕی.

شیاوی باسە کە، لە سەروبەندی هەڵبژاردنە نمایشییەکانی پەڕلەمان، هێزە ئەمنییەکان بەبیانووی پڕوپاگاندا دژی هەڵبژاردنەکان لێگەڕین لە دەستوپێوەندییەکانی دژبەرانی ئینقلاب، هەوڵیان هەڕەشە و کپ کردنی ناوبراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *