لە ٤ مانی رابردو دا زیاتر لە بیست منداڵ بە هۆیی هێرشەکانی حکومەتی تورکیا گیانیان لە دەست داوە

هێرش و تۆپ بارانەکانی حکومەتی تورکیا بۆ سەر باکووری کوردستان، کوژران و بریندار بوونی سەدان خەڵکی سڤیلی لێ کەوتۆتەوە.

لە ماوەی چوار مانگی رابردو بە هۆیی هێرشەکانی تورکیا، ۲۴ منداڵ لە شار و گوندەکانی باکووری کوردستان گیانیان لە دەست داوە، ئەوە لە کاتێک دایە کە بە سەدان خەڵکی سڤیلیش بە هۆیی بۆردومانی سپایی تورکیا کوژراون و بە سەدان کەسی تریش بە سەختی بریندار بوون.

هاوکات بە هۆیی بەردەوامی بۆردومانەکان و گەمارۆیی سەر باکووری کوردستان، هیچ دەرفەتێک بۆ چارەسەری پزیشکی برینداران نیە، بە شێوەیێک کە خەڵکی نیشتەجێی ئەو بەشەی کوردستان دەرفەتی ئەوەشیان نیە کە کوژراوان بە خاک بسپێرن.

حکومەتی تورکیا دوایی هەڵبژاردنەکانی پارڵمانی، بە فەرمی کۆتایی بە پرۆسەی چارەسەری ئاشتیانەی کەیسی کورد هێنا و شەری دژی گەلی کوردستان راگەیاند