دەستبەسەری و لێدانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، سێشەممە ١ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، ڕەحمان ڕەحمانیزادە هاوڵاتی خەڵکی سەلاسی باوەجانی لەکاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بەتوندی لێی دراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی ئەو زەبرانەی بەری کەوتووە، تووشی شکانی سەر و دەستی ڕاستی بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *