بێبڕیاربوونی زیندانییەکی ناڕازی بە ناوی ڕوحوڵڵا خوسرەوی کە خەڵکی ئیزەیە لە زینداندا

ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان بە ناوەندی هەواڵی KMMK، بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕوحوڵڵا خوسرەوی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٤ ساڵەی بەختیاری، دانیشتووی شاری ئیزە، دوای تێپەڕبوونی ٦ مانگ لە گواستنەوەی بۆ زیندانی شیبان لە ئەهواز دۆسیەکە لە لقی لێکۆڵینەوەدایە و نازانرێت کەی ڕەوانەی دادگا دەکرێت.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاوڵاتیە خێزاندارە و خاوەنی ٢ منداڵە کە چاودێری دایکە بەساڵاچووەکەی دەکات.

ڕوحوڵڵا خوسرەوی هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ کوشتنی دوو گەنجی خەڵکی ئیزە بە ناوەکانی کەمەر تەهماسبی و مەهدی ئەڵماسی کە بە گومانی هەڵگرتن و دابینکردنی تەقەمەنی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هێرشیان کرابوویەسەر، پاش یەک مانگ دەستبەسەری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، لە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی بۆ زیندانی شیبان لە ئەهواز گوازرایەوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *