نەوسوود؛ کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوار لە بەرزایی بەقورسی بریندار بوو

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سەلمان ئەمیری خەڵکی شاری مەریوان بەهۆی کەوتنەخوار لە بەرزاییەکانی هێڵی سنووری نەوسوود پشتی بە قورسی بریندار بوو.

شیاوی باسە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پاوە کراوە و پاش نەشتەرگەری بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی شاری کرماشان کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *