دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە لە شاری سنە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی پێدرام حسێن پەناهی خەڵکی گوندی قڕووچای دێوولان لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەگوێرەی ئەو هەواڵە، ناوبراو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوی هەژیر (محەمەد) فەرامەرزی، زیندانی سیاسی کە لەسێدارە درابوو، چوو بوو بۆ دێووڵان و لە بازگەیەکی نێوان دێوولان و سنە لەلایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر دەکرێ.

جێگەی ئاماژەیە، تا ساتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *