یاسووج؛ بەڕێوەچوونی دووهەمین دانیشتنی دادگاە سەمەد پوورشە لەدوای ڕاگەیاندنی شەش مانگ و یەک ڕۆژ سزای پێشوو

ک.م.م.ک:

پێنج شەمە ۲۶ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردی، سەمەد پوورشە هاوڵاتی خەڵکی یاسووج و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، لە دانیشتنی لقی دووی دادگای تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای کەهگیلووئیە و بوویر ئەحمەد ئامادە بوو بۆ پارێزگاری کردن لەخۆی هەمبەر بە تاوانگەلی سب النبی و بێڕێزی بە پیرۆزییەکان کە ئەگەری سەپاندنی سزای قورسی سێدارەی بەسەریدا هەیە.

جێگای ئاماژەیە رۆژێ پێشتر و لە رۆژی چوارشەم ۲۵ی ڕێبەندان سزای ۶ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی لەسەر تۆمەتی پڕووپاگەندا دژی دەسەڵات و بێڕێزی بە ڕێبەری ئێران لە لقی یەکی دادگاەی ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە یاسووج لەلایەن دادوەر قەهرەمانیەوە پێی ڕاگەیەندرا.
شایەنی باسە، سەمەد پوورشە ۲۵ـی خەرمانانی ۲۷۲۳ـی کوردی لەساڵ ڕۆژی گیان بەختکردنی ژینا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران بە تۆمەتگەلی
١-سب النبی و بێڕێزی بە پێرۆزییەکان
٢- پڕووپاگەندا دژی دەسەڵات و بێڕێزی بە ڕێبەری ئێران
٣- پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی بەلاڕێبردنی ڕای گشتی
دەستبەسەر و زیندانی کرا و دواتر لە گەڵاڕێزانی هەمان ساڵ تا کۆتایی قۆناخی لێکۆڵینەوەکان بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *