قوروە؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەجاد مەلەکشایی خەڵکی شاری قوروە پاش بڵاوکردنەوەی کلیپێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە چوارچێوەی بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردنەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوەمەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

شیاوی باسە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و تونداژۆیانەوە و بە سووکایەتییەوە دەستبەسەریان کردووە.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *