بریندارسلایدەرکؤڵبەری بریندار

نۆسود؛ برینداربوونی هاوڵاتییەک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی، ٢٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٤ ساڵ بە ناوی بیلال شاهرۆخی، خەڵکی گوندی بانەوەرە سەر بەشی ناوەندیی شاری پاوە، دوای ئەوەی لە بەرزاییە شاخاوییەکانی سەر سنووری نۆسود لە کاتی کۆڵبەریدا دەکەوێتە خوارەوە بە سەختی لە بەشی قاچییەوە ئازار دەبینێت و بریندار دەبێت.

جێگەی ئاماژەیە کە هۆکاری ڕوودانی ئەم بابەتە لە کاتێکدا بووە کە لەلایەن هێزەکانی ڕژێم لە سەر سنوور راونراون، ئەم هاووڵاتییە بۆ چارەسەر بۆ ناوەندە پزیشکییەکان گواستراوەتەوە.

شایانی باسە، تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی تر لەسەر دوایین بارودۆخی جەستەیی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

Related posts

لوڕستان؛ کوشتنی هاوڵاتییەک بەتەقەی ئارەزوومەندانەی هێزە ئەمنییەکان

Rahim Kholafai

شنۆ؛ هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

خۆکوشتنی گەنجێک له شاری سەقز

Leave a Comment