بانە؛ کوژرانی هاوڵاتییەک لەکاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەیوان ساڵحی ٢٠ ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی بەلەکەی سەربە شاری بانە لەکاتی کۆڵبەری لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە کرایە ئامانج و کوژرا.

شیاوی باسە، ئەم هاوڵاتییە لەگەڵ گرووپێک کۆڵبەر لە سنووری سارداوی شاری بانە لەلایەن هێزە سنوورییەکانئ ڕێژیمی ئێران دامەزراو لە هەنگی سنووری بانە کرایە ئامانج و فیشەک بە سکی کەوتووە.

شایانی باسە، سەرهەنگ دوو مستەفا مرادی جێگری هەنگی سنووری بانە، کوشتن، ئەشکەنجی قورس و سووکایەتی بەهاوڵاتیان لەکاتی کۆڵبەری کردووە بە پلانی ڕۆژانەی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پێشووتر ئاشکرا کراون ئەم کەسە تەنانەت مۆڵەتی تەقە لەو کۆڵبەرانەیشی دەرکردووە کە خۆیان بەدەستەوە داوە کە بەزۆری ئەم دیاردەیەش دەبینرێ.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *