بریندارسلایدەرکؤڵبەری بریندار

نەوسوو؛ بەسەختی برینداربوونی هاووڵاتییەک لە کاتی کۆڵبەریدا

ک.م.م.ک

دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی نەریمان عەزیزی خەڵکی گوندی زیران سەر به شاری جوانڕۆ، دوای ئەوەی پاسەوانانی سنووریی ڕژێمی ئێران کە لە ناوچەی سنووریی نەوسوو جێگیر ببوون، لە کاتی تەقەکردن بە چەکی ساچمەئی لە کۆمەڵێک هاووڵاتی، بە سەختی بریندار بوو.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت بە هۆی کەمتر بوونی مەودای ئەم هاووڵاتییە بە بۆسەی پاسەوانەکان، زیاتر لە پێنج سەد ساچمەی بەرکەوتووه.

شایەنی باسە، دوای ئەوەی ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەرکردن بۆ ناوەندێکی پزیشکی گواسترایەوە، بەهۆی بێتوانایی دارایی، نەیتوانیوە لە ژێر تێچووی زۆری کاروبارە پزیشکییەکەی دەربێت.

خ.ع

Related posts

هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خانەقای ڕێگای ئازادی لە سەقز

Rahim Kholafai

گەڕاندنەوەی سامان یاسین بۆ زیندانی قزڵحەسار لە کەرەج

Bilal Enferadi

کوژرانی هاوڵاتییەکی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەتەقەی ڕاسته‌وخۆی هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران

Bilal Enferadi

Leave a Comment