بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی ۳۰ی ئۆکتۆبر هێزە ئەمنیەکانی تۆرکیا بە هێرش کردنە سەر ژوری ڕۆژنامەکانی باکۆری کوردستان،ژووری ئەم ڕۆژنامانە دادەخەن و بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامەکان دەستبەسەر دەکەن.
ڕۆژنامە داخراوەکان بەم شێوەیەن؛ڕۆژنامەی ئازادی وڵات(AZADIYA WELAT) لە شاری ئامەد،ڕۆژنامەی ئەزگەر گۆردیم(Özgür Gündem)لە ئیستانبۆڵ و ڕۆژنامەکانی یوکسکۆا کە لە(HEBER)ڕۆژنامەی هەواڵ(Yüksekova)کە لە هەمو وڵاتی تۆرکیا بڵاو دەکرایەوە.بە هەمان شێوە ئاژانسی هەواڵی ئەز،(JINHA)ئاژانسی هەواڵی ژنان،(DIHA)دجلە ، بەشێکن لەم ڕاگەیاندنانە کە بە پێی بڕیاری دەستەی(شۆرای)وەزیرانی تۆرکیا دەستبەسەریاندا گیرا و بەڕێوەبەرانی دەستبەسەرکران.
هەواڵگری ئاناتۆلی تۆرکیا لە پەیوەندی لە گەڵ ئەم بابەتەدا ڕایگەیاندوە کە دەوڵەتی تۆرکیا ۱۸تەلەفیزیون،سێ هەواڵگری،۲۳وێسگەی ڕادیۆ،٤٥ڕۆژنامە و۱٥گۆباری تۆرکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ کودتاچیان ، لە مانگی ڕابردوو دادەخات ،لە هەمان کاتدا هەندێک لە ڕاگەیاندنەکان ژمارەی تەلەفزیونە داخراوەکان ۱٦ئەژمار دەکەن.
دەوڵەتی تۆرکیا لە دوای کودتای شکست خواردو لەم وڵاتەدا،هەزاران کەس بە تۆمەتی پەیوەنی لە گەڵ کودتا دەستبەسەر یا لە ئیش دووردەخاتەوە و دەست دەداتە پاڵاوتەکردنی ناوەندە حوکۆمی و سەربازیەکان. ئەژماریکی زۆر قۆتابخانە و ناوەندە سەربەخۆکان بە تۆمەتی پەیوەندی لە گەڵ کودتاچیان دادەخرێت.بە تایبەت شەپۆلی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندان لە باکوری کوردستان بە تۆمەتگەلێکی ناڕوون و دور لە ڕاستی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان