بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مای مرۆڤی کوردستان ولەسەر قسەکانی بەرپرسان وکارگێڕانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان مەترسی تەقینەوەی مین لە706250هێکتار لە خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە پێگەیەنەرەکانی کۆماپی ئیسلامی ئێران بڵاو کراونەتەوە،حەسەن کەڵانتەری،جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەئیلام لەهەمبەر پاقژ(خاوێن) کردنەوەی شوێنە مین ڕێژ کراوەکان کوتوویەتی کە 5هەزار هێکتارلە دەورووبەری ڕووبارەکان وهێڵی سنووری پێویستیان بە خاوێن کردنەوە ولێڕوانینی دووپاتە هەیە.لەلایەکی دیکەوە بەهرام فازڵی زاد بەرپرسی باڵای ئەمنییەتی ئینتزامی پاریزگاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەکرماشان کوتوویەتی کە گێڵان غەرب،قەسری شیرین وسەرپێڵ زەهاو نێزیک بە 700هێکتار لە شوێن وناوچەی مین ڕێژکراوی تێدایە کە بەچەشنی ڕووکەشیانە و گۆترەیی خاوێن کراونەتەوە ،وهەروەها عەلیڕەزا ئاشناگەر جێگری سیاسی ئەمنییەتی پارێزگاری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پارێزگای سنەیش بەئاماژەدان بەوەی کە هێڵی سنووری شارەکانی مەریوان،بانە،سەوڵاوا وسەقز چینراو بەمینە کوتی: هەموو ئەو ناوچانەی کەئەگەری ئەوەی هەیە مینی تێدابێت یەک هەزارو 250هێکتار لەناوچە سنوورییەکانە.
جێگەی باسە کە خەسار وبەرکەوتەکانی مین تەنیا لەقەسری شیرین لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائەم ساتەوەختە برینداربوونی دووکەس ولەساڵی ڕابردوو 6کەس کوژراو و31بریندار وهەروەها لە 1391تاکۆتایی 1393،بەگشتی 28کوژراو و208برینداری لێکەوتوەتەوە.
جێی بیر هانینە سەرەڕای ئەوەی لەساڵدا ڕێژەیەکی بەرچاو لەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونەتە قوربانی پاشماوەی مینە بەجێ ماوەکانی شەڕی ئێران وعێراق هێزەکانی ئینتزامی کۆماری ئیسلامی ئێران لەماوەی چەندد مانگی ڕابردوو بەبیانووی پاراستنی ئەمنییەتی نەتەوەیی وپێش گرتن لەچالاکی حیزبە سیاسییەکانی کورد لەڕۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرەتای هاوینی ئەم ساڵەوە لەهێڵی سنووری ڕۆژهەڵات وباشووری کوردستان دەستی داوەتە مین ڕێژ کردن ،کەلەم پێوەندییەدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەو وێنانەی بڵاو کردەوە کەئەو هێزانە سەرقاڵی چاندنی مین بوون لەو ناوچانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان