بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە ئاخافتنێکی تایبەت و پسپۆڕانە لەگەڵ کەیهان محەممەد عەلیان کارناسی نەخوشییەکان، لەسەر ئەو هەواڵەی بەم ناوەندە گەیشتووە ڕۆژی چوارشەممۆ ۲٥ی سەرماوەزی ۹٤ی هەتاوی لەهەمبەر مردنی مێهدی عیزەتی مێرمنداڵی ۱۲ ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی چالاب سەربەشاری بیجاڕ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش تووشبوون بە هەڵامەت سەردانی ناوەندی دەرمانی گوندەکەی خۆی دەکات پاشان بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویستی پزیشکی لەگەڵ بابی سەردانی دەرمانگەی پزیشکی شاری حەسەن ئاوای یاسوکەند وهەرلەو سەرەتای چوونەیەوە لەلایەن پزیشکەوە پنی سیلینی بۆ دەکوتن (وەشاندن) ئەم لەحاڵەتێکدایە کەبابی ڕایدەگەیەنێ کە لەشی مناڵەکەی بەرانبەر بە پنی سیلین هەستیارە ولەگەڵی ناگونجێ.
کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆی ئەو ڕۆژە مێهدی بەهۆی تەنگە نەفەسی ڕاگوێزی دەرمانگە دەکرێ وسەرەڕای جەختی زۆری باوکی لەهەمبەر خەواندنی دیسان دوکتۆر لەحەواندنی خۆ دەبوێرێ.
بەهۆی هەستیاربوونی لەڕادەبەدەری بە پنی سیلین هەرئەو ڕۆژە ئەم مناڵە ۱۲ ساڵە گیان دەسپێرێ.
جێگەی باسە یەحیا باوکی مێهدی هەرئەو ڕۆژە دەری دەبڕێ کە مناڵەکەی قوربانی کەم ئەزموونی پزیشکیی. بەڵام کەس بڕوای پێ نەدەکرد، تائەوەیکە لەڕێکەوتی ۱۷ یی ڕەزبەری ۹۵ بەڕای لێژنەی دواینی ئینتزامی پزیشکی بیجاڕ دوکتۆری چارەسەری مێهدی عیزەتی بەهۆی نەتوانی وهەڵسەنگاندنی گونجاوی نەخۆش ونەناردنی بۆ ناوەندێکی پۆشتە وتۆکمەتر بەڕێژەی ۵٤٪ تووشی کەمتەرخەمی بووە.
لەم پێوەندییەدا لەگەڵ بەڕێز عەلیلر لەهەمبەر هەستیاربوونی لەش بە پنی سیلین دانیشتنێکمان بەئەنجام گەیاند:
محەممەد عەلیار لەم پێوەندییەدا ڕوونیان کردەوە کە: پنی سیلین لەو ئانتی بیوکانەیە کەدەبێتە هۆی پێک هاتنی دژکردەوەی هەستیارانەی بەهێز لەژێرناوی شوکی ئالێڕژیک لە هەندێ کەسدا. شێوازە سەرەکییەکانی ئەم مەرهەمەی کە هەستیاربوون سەردەخات (Hypersensivity)ە
کەبە گشتی لە ۱ بۆ ۱۰ لەسەتی نەخۆشەکاند دەردەکەون.
دەرکەوتەکانی سەرکەوتنی هەستیاربوون بریتییە لە شۆکی ئافیلاکسی، بیسووراتی پێست، کەم خوێنی هیمۆلۆتیک، نفریت ویاوی دەرمانییە.
ئافیلاکسی مەترسیدارتین دەرکەوتە وپاشهاتی دەرمانە کەلە ۵ لەسەتی نەخۆشاندا دەردەکەوێ. مردنی پێش هاتوو لە ئافیلاکسی لە۲٪لە نەخۆشەکان (یەک لە پەنجا هەزار) بەرچاو دەکەوێ. هەروەها پێویستە پاش وەشاندنی ئەزموونی پێستی لەسەری تاقی بکرێتەوە تا ئەگەر لەش دژکردەوەی نواند پێشی پێ بگیردرێت.
بەڵام پرسیار لەمەدایە بۆچی هەندێ جا وتەنانەت لەمنداڵانیش بۆمنداڵان دەکوترێ بێ ئەوەی لەسەر پێستیان تاقی بکرێتەوە وبەرهەمی سەرنج نەدان لەم گرووپە تەمەنییەدا دەتوانێ چی بێت؟
بەڕێز محەممەد عەلیان کوتیان: ئەو هۆکارانەی وادەتوانن لەهەمبەر هەستیاربوونی لەش بەرانبەر بە پنی سیلین ڕۆڵیان هەبێ بەستراون بە تەمەنی کەسەکانەوە وبەم پێیە ئەم جۆرە هەستیاربوونە نێوان ۱۲ بۆ٤۹ ساڵ تەمەن دەرکەوتەی پترە.
ئەگەری شۆکی هەستیاربوونی لەش کەبەهۆی کوتانی پنی سیلینەوە پێش دێت، لەتەمەنەکانی ژێر ۱۲ ساڵ زۆر کەمە هەربۆیە جێبەجێ کردنی تێستی پێستی پێش لەکوتانی پنی سیلین لەتەمەنەکانی ژێر ۱۲ ساڵەوە لەئەگەری نەبوونی مێژینەی ئالێرژی لەوکەسە وبنەماڵەکەی پێویست نییە.
لەم حاڵەتەدا باشترە لەشێوازی خۆراکی کە ڕێژەی هەستیاربوونی کەمترە بەنیسبەت شێوازی کوتاندنەوە بۆمناڵانی ژێر ۱۲ ساڵ تەمەن پنی سیلینی خۆراکی هەڵبژێردرێت.
هەرچەند نابێ لەبیری بکەین کە تێستی پنی سیلین بەڕێک وپێکی جێبەجێ بکرێت واتە ئەم دەرمانە سەرەتا زۆرتراو بکرێتەوە وپاشان بوەشێندرێ ئەگەری شۆکی ئالێرژی لەناو دەچێ.
ئاخۆ ڕێگەیەک بۆ دۆزینەوە دپشکنینی ئەم هەستیاربوونە لەئارادایە؟
محەممەد عەلییار کوتیان: هیچ ڕێگەیەک بۆ دۆزینەوە وبوونی هەستیاری لەش نییەبۆئەوەی بتوانین بڵێین بۆوێنە لەمناڵان پتر لەگەورەساڵان دەردەکەوێ یان بڵێین هەموو کەس لەبەر مەترسی تووش بوون بە هەستیاری وشۆکی پنی سیلیندایە، بەڵام ڕێژەی ئەوکەسانەی کە تووشی ئەم شۆکە دەبن زۆرکەمن.
ئاخۆ تێستی بەرلە کوتان بایەخی پشکنین ودۆزینەوەی هەیە یان نا؟ تۆزێ شرۆڤەمان بۆبکە:
بەڕێزیان کوتیان: تێستی بەرلە کوتان بایەخێکی ئەوەندەی نییە چونکوو لێکۆڵینەوە نوێ زانستییەکان دەریان خستووە هەرئەو ڕێژە لەدەرمان کەبۆ تێست کەڵکی لێ وەردەگیردرێ دەتوانێ کاردانەوەی نەرێنی ببێت، هەربەم هۆیەیە ئەڕۆ ئیدی تێستی بەرلە کوتان لەمناڵاندا جێبەجێ ناکرێت.
ئەوەی گرنگە جێبەجێ کردنی کوتانی دەرمان لەناوەندەکانی پۆشتەتربەکەرەستە ودەرمانەکانی پێشگرتن بەڕوودانی شۆکی هەستیاربوونی لەناکاو هەیە.
ئاخۆ لەئێران تێستی پنی سیلین لەبەرچاو دەگیردرێ؟
جێبەجێ کردنی تێستی پنی سیلین لەئێران ناپارێزرێ، لەجێبەجێ کردنی تێستی پنی سیلین سەرەتا دەبێ ڕێژەیەکی زۆرکەم لەم تێستە جێبەجێ بک
رێتو ۲۰ خولە پاش ئەوە ئەم تێستە دووپاتە بکرێتەوە وپاش ۲۰ خولەکی تر سەرلەنوێ بۆجاری سێیەم بە خەستییەکی پترەوە جێبەجێ بکرێت.
بەڵام بەداخەوە لەئێران هەرئەوجاری یەکەمە بڕێک لەپنی سیلین تراو دەکەنەوە ودەی کوتنە ژێر پێست وهەربەو پێیە بڕیار دەدەن کە نەخۆشەکە بەو پنی سیلینە هەستیار هەیە یان نا.
پێشنیارگەلێکتان هەیە لەسەر ئەم مژارە؟
بەڵێ ئەو ناوەندە دەرمانیانەی کە پنی سیلین دەکوتن دەبێ کەرەستەی پێویستی وەکوو بتڵی ئۆکسیژێن، کەرەستەی وەگەڕخستنەوەی هەناسەکێشان ودڵی نەخۆش، دەوای دژی ئالێرژی وئانتی هیستامین، ئاسترۆئیدەکان وئێپی نفرین بن چونکوو هەندێ جار بەکوتانی ڕێژەیەکی زۆرکەمی پنی سیلین کەسەکە تووشی شۆک دەبێت ودەبێ کاتێکی پتر نەخۆشەکە لەناوەندی دەرمانی ڕابگیردرێت ولەوێ بمێننەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان