ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، منداڵێک بەناوی هاوژین مستەفاپوور ١٥ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری مەهاباد خۆی لەسەر بانی بینایەکی٥ قارەوە فڕێدایە خوار و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە، هۆکاری خۆکوژی ئەم منداڵە، گرژی و ئاڵۆزی ناوبنەماڵە ڕاگەیەنراوە.
ق.ش