سزادراو بە زیندانسلایدەر

دێدەشت؛ سزادانی چالاکی مەدەنی فەرشاد دەستمەردی

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی بە ناسنامەی فەرشاد دەستمەردی خەڵکی شاری دێدەشت بەبێ دادگاییکردن حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی:

  1. پڕوپاگەندە دژی سیستەم
  2. چالاکی تەبلیغی بە مەبەستی تێکدانی عەقڵی گشتی و ئاسایشی وڵات

بەبێ دادگاییکران سزای ٣ ساڵ و ٧ مانگ و ١٦ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ئەم سزایە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بڕیارەکانی نادادگای ڕێژیمی ئێران سەبارەت بە دۆسیەکانی پێشووی فەرشاد دەستمەردی دەرنەچووە و یەکلایی نەکراوەتەوە.

شایانی باسە ناوبراو پێشتر لە کاتی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی لە مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی دەستبەسەر کرابوو و لە مانگی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا دوای دانانی بارمتەی ک یەک ملیار و نیوی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو، دوای سێ مانگ لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ ئەو بنەماڵەیە، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە لە زیندانی سوپای پاسداراندا ئاگادارییانپێداوان کە لەکوێیە.

ک.ح

Related posts

دیاری کردنی ڕێوڕەسمی دادگایی کردنی ١٢ کەس لە هاوڵاتیانی دەستبەسەر کراو

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە کرماشان

Rahim Kholafai

ئازادی سێ هاوڵاتی لە زیندانی ئێران لە شنۆ بەدانانی بارمتە

Leave a Comment