ئاشکرابوونی ناونیشانی ئەو بەرپرسە عێراقییەی هەڵیکوتاوەتەسەر کۆڵبەران لە سنووری بیارەی هەڵەبچە

ک.م.م.ک:

بەپێی بەدواداچوون و لێگەڕینەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، عەقید ئەرسەلان، ئامرفەوجی دووی پاسەوانی سنوور ئەو بەرپرسە عێراقییەی حکوومەتی فیدڕاڵی عێراقە کە دوایی دەستبەسەری، پێنج هاوڵاتی کورد لە سەرقاڵی کۆڵبەری بوون لە سنووری بیارەی هەڵەبچە و ٢٤ کاتژمێر ڕاگرتنیان، پاشان لێدان و ئەشکەنجە و تاشینی سەریان و برسی ڕاگرتنیان، دەستی بەسەر موبایلەککانیشیاند گرت و وێڵی کردن.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم ڕووداوە ڕۆژی شەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی هاتۆتە ئاراوە و هێزە سنوورپارێزەکانی عێراق ناسراو بە حەرەسەلحدوود لە گرێبەستێکدا و بەپێی ڕێکەوتنامەیەک لەناوبەری حکوومەتی ناوەندی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان(باشوور) جێگرەوەی هێزە سنوور پارێزەکانی هەرێمی کوردستان کراون و هاوشێوەی سەردەمی دەسەڵاتی سەدام حسەین بەڕق و قینی شۆڤینیستییەوە پەلاماری هاوڵاتیانی کورد دەدەن و لە ئەگەر ئیدانە و مەحکووم نەکردنیان، بۆیان هەیە لەم دەمەوە بەدوا بەوەیشەوە نەوەستن و کردەوەی زۆر خراپ و قیزەونتر بەسەر کۆڵبەراندا بهێنن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *