دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەک لە پیرانشار

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی حامید بێهراج تەمەن ٢٠ ساڵ، کوڕی جەلال و خەڵکی گوندی “سێرین چاوە”ـی پیرانشار (خانێ) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار کراوە.

جێگەی ئاماژەیە؛ کە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە و بەبێ نیشاندانی فەرمانی دادگا دەستبەسەریان کردووە.

شایەنی باسە تا ساتەوەختی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەربوون و تۆمەتەکانی بەرامبەر بە ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *