بێ ئاگاییسلایدەرگرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

شنۆ؛ هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران هاوڵاتییەکیان دەستبەسەر کرد

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ۱۷ـی بەفرانباری ۲۷۲۳ـی کوردی، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێران هاوڵاتییەک بەناوی جوبرەئیل ئەحمەدپوور خەڵکی شاری شنۆیان بە پەنابردن بۆ توند و تیژی دەستبەسەر کرد.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: چەند کەس لە ئەندامانی بنەماڵە و خزمانی ئەم هاوڵاتییە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بە بارمتە گیرابوون.

شایەنی باسە، تاکاتی داڕشتن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ چارەنووس و ئەو تۆمەتگەلەی ڕووبەڕووی ناوبراو کراوە، زانیارییەک بەدەستەوە نییە.
م.ە

Related posts

چالاکوانێکی مەدەنی شاری سنە دەسبەسەر کرا

گیان لەدەست دانی کۆڵبەرێکی کورد بە هۆی زەختی کاریەوە

ئیلام؛ چالاکێکی مەدەنی لە بانگهێشتنامەیەکدا بانگهێشتی دادگا کرا

Leave a Comment