سزادراو بە زیندانسلایدەر

ڕاگواستنی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی هەمزە سەجادی ٣٣ساڵ تەمەن خەڵکی سنە، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمی سزاکانی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان ڕەوانەی زیندانی ڕێژیم لەو شارە کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە سنە بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە، ناوبراو ١٧ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و پاش ٤٠ڕۆژ لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ق.ش

Related posts

تورکیا؛ بەردەوامی بێبڕیارمەنەوە لە دەستبەسەری هەڵمەت(بیژەن) مرادی

Bilal Enferadi

ئازادی دوو هاوڵاتی بەدانانی بارمتە

خوێندکارانی زانکۆی تاران لە گەمارۆی هێزە ئەمنییەکان

Rahim Kholafai

Leave a Comment