هەورامان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان

ک.م.م.ک:

یەکشەمە ۱۰ـی بەفرانبار، ساڵی ۲۷۲۳ـی کوردی هاوڵاتییەک بەناو بەهمەن دووپلوورەیی خەڵکی ئاوایی دووپلوورە سەربەشاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەری لە هەورامان لە بەرزاییەک دەکەوێتە خوار و سەری زەبری بەردەکەوێت.

شایەنی باسە کە، ناوبراو بە هۆی خەستی برینەکەی بە فرۆکە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری سنە راگوازرا.

جێگای ئەماژەیە تا کاتی نووسین و بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لە دۆخی تەندرووستی ئەم کۆڵبەرە زانیارییەکی ئەوتۆ لەبەردەست نییە.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *