سلایدەرکؤڵبەری بریندارکۆڵبەران

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

شەممە ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی محەممەد زیبایی ٢٤ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ملە سەربە شاری سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەقورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە بەچەکی ساچمەیی ئەم کۆڵبەرەیان ڕاستەوخۆ کردۆتە ئامانج.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.

ق.ش

Related posts

کرماشان; دوو خوێندکار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران

Bilal Enferadi

هێرشی کەسانی نەناسراو بۆسەر مێهرگان ناماوەر شاعیر و نووسەر

Bilal Enferadi

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا

Bilal Enferadi

Leave a Comment