ئێعدامی هاوکاتی چوار هاوڵاتی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە ورمێ

ک.م.م.ک:

هەینی ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتی زیندانی بەناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومری بردیانی، ڕەحمان پڕحازوو و نەسیم نەمازی هاوکات و لە دۆسیەی هاوبەش لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکی تۆڵەئەستێنەرانە، ئێعدام کران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە لەگەڵ کەسێکی ئەندامی سپای پاسداراندا بەناوی مەنسوور ڕەسووڵی بەتۆمەتت بەشداری هاریکاری ئیتلاعاتی و سیخوڕی لە بەرژەوەندی ئیسڕایل لە ڕێکەوتی ١٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن لقی سێی دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر نەجەفزادە بە ئێعدام کران.

شیاوی باسە کە نەسیم نەمازی، وەفا هەنارە، ئارام عومری بردیانی و ڕەحمان پڕحازوو لەگەڵ ٥ هاوڵاتی دیکە بەناوەکانی کامەران هەنارە، فەخرەدین دوودکانلووی میلان، ئەشکان عوسمان نەژاد گنددک، حەسەن عومەرپوور و ئەمیر موشتاق گنگچین خەڵکی ورمێ لە مەودای چەندد مانگدا، لە پایز تا زستانی ٢٧٢١ی کوردی، لەلایەن ڕایەدارانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ورمێ دەستبەسەر و هەر کامیان بۆ ماوەی چەندد مانگ لە ژووری تاکەکەسی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەو شارە و بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین بەتۆمەتی بەشداری و سیخوڕی لە بەرژەوەندی ئیسڕایل ئەشکەنجەی توندی جەستەیی و ڕۆحیان لەسەر جێبەجێکراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم دە هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری لە گرتووخانەت ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ بەبۆنەی ئەشکەنجەی جەستەیی و هەڕەشە بە دەستدرێژی دەستبەسەری ئەندامانی بنەماڵەکانیان ناچار بە دانپێدانانی زۆرەملێ کراون، بەڵام لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی دادگا هەموو بانگەشەکانی لێپرسەرانی ئەمنییەتیان ڕەت کردۆتەوە و باسی ئەشکەنجەی خۆیان لە کاتی دەستبەسەریدا کردووە.

پێنجشەممە ٧ی بەفرانبار، ئەم زیندانیانە دواین چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بنەماڵەکانیان بە ئەنجام گەیاندووە پاشان بۆ ئامادەکردنیان بۆ ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوون.

تاکاتی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هاوڵاتییە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتیانە لەلایەن ڕاگەیاندنە ناوخۆیی و بەرپرسانی پێوەندیدارەوە بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیەندراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *