خۆکوژی مێرمنداڵێکی ١٥ساڵ تەمەن لە بانە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، مێرمنداڵێک بەناونیشانی دیاکۆ عەلینەژاد ١٥ساڵ تەمەن، خەڵکی بانە لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

شیاوی باسە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە پاڵنەری ناوبراو بۆ پەنابردن بە دیاردەی خۆکوژی بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *