بریندارسلایدەرکؤڵبەری بریندار

برینداربوونی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی فەرهاد محەممەدی ٢٧ ساڵ تەمەن خەڵکی سەقز بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بەقورسی بریندار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، چەکدارانی ئێران بەبێ هۆشداریپێدانی پێشوەختە ئەم کۆڵبەرەیان کرۆتە ئامانجی چەکەکانیان.

شیاوی باسە، ناوبراو بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی ڕاگوازراوە.

ق.ش

Related posts

بریندار و دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی تر لە مەریوان

Bilal Enferadi

خۆکوژی هاووڵاتییەک له کوئەشت-ی لوڕستان

Rahim Kholafai

دەرکردن و ڕاگەیاندنی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە سەبارەت بە دۆسیەی ئومید قەدیمی

Rahim Kholafai

Leave a Comment