پیرانشار؛ ڕاگواستنی جووتیار ئەشرەفزادە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی جووتیار ئەشرەفزادە خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتەوە لە پیرانشار بەتۆمەتگەلی گردبوونەوە و هاریکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە سێ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کە ئەم حوکمە لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بۆ ٢١مانگ زیندانی تەعزیری داشکاوە.

شیاوی باسە، مەهوەش تەوەسولی هاوژینی ئەم هاوڵاتییەش لەلایەن دادگای ئینقلابەوە لە پیرانشار هەر بەم تۆمەتانە بە دوو ساڵ پێوەنی ئەلکترۆنیکی مەحکووم کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە، پێنجشەممە ٢٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، جووتیار ئەشرەفزادە و مەهوەش تەوەسولی لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و دواتر بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانئ لێکۆڵینەوە لە زیندان ئازاد کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *