برینداربوونی ٣کۆڵبەر بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە نەوسوود

ک.م.م.ک:

شەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، سێ کۆڵبەر بەناوەکانی: ئومید شوکری، تالب یووسفی خەڵکی گوندی دەشە و حەسەن( ناوی بنەماڵەی نەزانراو) خەڵکی گوندی داریان سەربە شاری پاەە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری نەوسوود بەگرانی بریندار کران.

بەگوێرەی هەواڵەکان، ئەم کۆڵبەرانە فیشەک بەر پشتی گەردن، پێ و ڕان کەوتووە و بریندار کراون.

شیاوی باسە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە دۆخی هەنووکەی ئەم کۆڵبەرانە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *