حوکمی ئێعدامی یەکێک لە زیندانیانی قزڵحەسار جێبەجێکرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی موحسین ئەمرایی خەڵکی کووهدەشتی لوڕستان لە زیندانی قزڵحەسار جێبەجی کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی ڕابردوو سێ زیندانی بەناوەکانی موحسین ئەمرایی، ئێقباڵ شوکروڵاهی و حەمید بەخشایش وەکوو ئامادە کردنیان بۆ ئێعدام بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازرابوون کە تا ئەم کاتە جێبەجێ کردنی حوکمی موحسین ئەمرایی بەتۆمەتی مادو سڕکەرەکان ئاشکرا کراوە.

تاکاتی ئامادە و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم زیندانییە لەلایەن ڕاگەیاندنە دەوڵەتی و بەرپرسە قەزاییەکانی حکوومەتەوە ڕانەگەیەندراوە.

ق.ش

2 thoughts on “حوکمی ئێعدامی یەکێک لە زیندانیانی قزڵحەسار جێبەجێکرا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *