ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٥ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی سیا خودامرادی ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری مەریوان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە هێڵی سنووری هەنجیران بەگرانی بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ هۆشداری پێشوەختە ڕاستەوخۆ ئەم کۆڵبەرەیان کردۆتە ئامانجی چەکەکانیان.
شیاوی باسە ناوبراو بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی کراوە.
ق.ش
Pingback: مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی منداڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران – Payaam.net
Pingback: مەریوان؛ برینداربوونی کۆڵبەرێکی منداڵ بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەتی ئێران - هاوپشتی کرێکاری