دەستبەسەری باوک و دایکی میلاد زۆهرەوەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران باوک میلاد زۆهرەوەند( هاوڵاتی ئێعدامکراو لەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانە) پاش بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی کوڕەکەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئەفسانە زۆهرەوەند دایکی میلاد زۆهرەوەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە بۆ چەندد کاتژمێر دەستبەسەر کرابوو.

جێی سەرنجە، ڕێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی میلاد زۆهرەوەند لە گۆڕستانی ئەرمەنییەکانی شاری هەمەدان و لە کەشێکی توندی ئەمنیدا هاتە ئاراوە.

ق.ش

One thought on “دەستبەسەری باوک و دایکی میلاد زۆهرەوەند لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *