سەدەشت؛ کوژرانی دەستبەسەرکراوێک لەژێر ئەشکەنجەی گرانی ڕایەدارە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکئ سەردەشت بەناوی کەیوان دێهقان ٤٦ساڵ تەمەن کەلە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ڕاگوازرابوو.

شیاوی باسە کە، ناوبراو سێ ڕۆژ پاش دەستبەسەری لە ژێر ئەشکەنجە دژە مرۆیی ڕایەدارە ئەمنییەکانی ئێرا. گیانی لەدەستدا، ناوبراویا. بۆ ورمێ ڕاگواستبوو بۆئەوەی هەستیاری پرسەکە داببەزێنن و پاش سێ ڕۆژ ڕاگواستن لە ساردخانە تەرمی بێ گیانیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووە.

جێی سەرنجە کە، کەیوان دێهقان پێشووتریش بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان ساڵگارێک لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە مەهاباد ڕاگیرابوو و مانگێک پێشوو لە زیندان ئازاد کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *